English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەولەتی یاسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لە پەرلەمان دەکات
2022-06-18 [09:37 AM]

ZNA -هەولێر


 

سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، داواى لە سەرۆکایەتى پەرلەمانی عێراق کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە رێکبخات بۆ دەرکردنی بڕیارێك بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسایشی خاکی عێراق.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکى فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانى عێراق ئاماژەی بەوەدا، سەریان سورماوە لە بێدەنگی حکومەتی فیدراڵ لەبەرامبەر بەردەوامی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری خاکى عێراق لە ڕیگەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیەوە لە باکوری عێراق.

عەتوانی باسی لەوەشکرد، ئەو کردەوە دوژمنکارانە گوزارشت لە ڕێز نەگرتنی وڵاتی تورکیا دەکات بۆ سەر عێراق، هەروەها داوای هەڵوێستێکی جدی لە عێراق دەکات بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکارییانە، لە ڕێگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانەوە، سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگا نێودەوڵەتییەکان تۆمار بکات دژی ئەو کردەوەکانى ئەنقەرە بەرامبەر بە خاکى عێراق.





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad