English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرژی کەوتە نێوان رووسیا و دانیمارک
2022-06-18 [09:57 AM]

ZNA -هەولێر



سوپای وڵاتی دانیمارک رایگەیاند، کەشتییەکی جەنگی روسیا لە باکووری دەریای بەڵتیک ئاوی وڵاتەکەی پێشێلکردووە.

ئەوەشی خستووەتەروو، "کەشتییە جەنگییەکەی روسیا بەرەبەیانی ھەینی کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک بەبێ مۆڵەت چووەتە ناو ئاوەکانی دانیمارک و دوای چەند کاتژمێرێک پێشێلکارییەکەی دووبارە کردووەتەوە."

باسی لەوەشکردووە، کەشتییە روسیەکە لە دوای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن ھێزی دەریایی دانیمارکییەوە دەریاکەی جێھێشتووە.

جیبی کوفود وەزیری دەروەی دانیمارک لە تویتیکدا ئاماژەی بەوداوە، ئەوەی روویداوە ھەڵسەکەوتێتی توڕەکەرانەی نا بەرپرسیارانەی قبوڵنەکراوی روسیایە، دەشڵێت، "بە باڵیۆزی روسیامان لە دانیمارک راگەیاندووە ئەم جۆرە ھەڵاسوکەوتە بە ھیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە."

ھاوکات روسیا لەو بارەیەوە ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad