English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی بەسەر جەستەت دێ ئەگەر رۆژانە قۆخ بخۆیت
رێکلام
2022-06-19 [10:58 AM]

هەولێر : ZNA


لەم بارەیەوە دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی قۆخ کردووە، بەم جۆرە: ١. ڕێگری دەکات لە قەڵەوبوون و زیادکردنی کێش، بەهۆی ئەوەی بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ ڕیشاڵیه‌کان و ئاو و بە خواردنی مرۆڤ هەستی تێری تێدا دروست دەبێت. ۲. هاوکاری خانمان دەکات لەکاتی دووگیانیدا، ڕێگری له‌ توشبوون به‌ قه‌بزی دەکات بەهۆی زۆربه‌ی ڤیتامین و کانزا سه‌رەکیه‌کانی کە تێدایه‌‌ گرنگە بۆ گه‌شەی کۆرپه‌له‌ و دایک. ۳. ڕێگری ده‌کات له‌ که‌می پۆتاسیۆم، بۆیه‌ ڕۆڵێکی باشی هه‌یه‌ له‌ کۆنتڕۆڵکردنی به‌رزی فشاری خوێن. ٤. یه‌کێکه‌ له‌ خۆراکه‌ گرنگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی منداڵ و کێش و باڵای ته‌ندروست. ٥. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی، نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی و ڕه‌شی دەوروبەری چاو و سیس بوونی پێست و زوو سپی بوونی مووه‌کانی قژ و هه‌ڵوه‌رینی. ٦. چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات. ۷. خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه‌کان و چه‌ندین جۆری جیاوازی شێرپه‌نجه‌. ۸. بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کر له‌ خوێن دا میوه‌یه‌کی زۆر گرنگە. ۹. پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێزکردنی بینین. ۱۰. که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه‌ و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و تووڕه‌یی. ۱۱. پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ربوونی پووک





ئەم هەواڵە 2212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad