ZNA - هەولێر
میدیای عێراق بڵاویانكردووەتەوە، دەیان خۆپیشاندەر لە دەرچووانی كۆلیژ و پەیمانگایان بۆ ناڕەزاییەتی دەربڕین بەهۆی بیکاریی و نەڕەخساندنی دەرفەتی کار لە نێوەندی شاری ناسرییەی پارێزگای زیقار رێگە و پردە گرنگەكانی نێو ئەم شارەیان داخست.
خۆپیشاندەران هەفتەیەک مۆڵەتیان بە حکومەت و پەرلەمان داوە بۆ ئەوەی داواکاریی ئەوان بۆ دامەزراندن جێبەجێ بکەن و دەڵێن جێبەجێنەكردنی ئەم داواکاریانە خۆپیشاندانی فراوانتری لیدەکەوێتەوە.
ئەم خۆپێشادانە لە کاتێکدا کراوە، چاودێرانی سیاسی لە عێراق دوای کشانەوەی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی خۆپێشانان لەهەموو عێراق دەکەن.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |