English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەوڵەتی یاسا: بە مەرجی دەرکردنی هیزی ئەمریکا هاوپەیمانی پێک دەهێنین
2022-06-19 [04:25 AM]

ZNA - هەولێر


عیسام شاکر، سەرکردە لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق بەشێکی گرنگ و کاریگەرە لەپشتیوانی سەقامگیری وڵات و رێکخستنەوەی توانای هێزە ئەمنییەکان، هەربۆیە دەرکردنیان بڕیارێکە و پاشگەزبوونەوەی نیە.

عیسام شاکر دەڵێت، هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکەین بۆ دەرکردنی هێزی بیانی لەعێراق هاوشانمان دەوەستنەوە ، چونکە یاساکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی  عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانیەکان بەرکارە و حکوومەتی داهاتووش دەبێت پابەندی جێبەجێکردنی بێت.

ئەم ئەندامەی هاوپیانیی سەر بە نووری مالیکی دەڵێت هێزەکانی ئەمریکا دوو ناوەندی سەربازی لە رۆژئاوا و باکووری هەیە و هێزی ئاسمانیی و شەڕکەری تێدا جێگیرکراوە.

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا یەکێک لە دژبەرانی تووندی رەوتی سەدرە و لە نێوی شعیەی عێراقیدا بە لایەنی یەکەمی بەرانبەر بە سەدر و لایەنگری توندی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەناسرێت.

موقتەدا سەدر هەتا ئەو کاتەی لایەنگرانی لە ئەندامەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کشانەوە، به هۆی دژایەتی ‌کردنی نووری مالکیەوە ئامادە نەبوو لەگەل هاوپەیانیی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بدات.





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad