English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری تەندروستی لە ڕەوشی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و نەخۆشی کۆلێرا دەپرسێتەوە
رێکلام
2022-06-19 [07:07 AM]

ZNA_ هەولێر


لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری تەندروستی لە ڕەوشی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و نەخۆشی کۆلێرا دەپرسێتەوە و وەزیری تەندروستی ڕادەسپێرێت بۆ بەدواداچوونی ڕەوشینەخۆشان و گرتنەبەری ڕێکاری توندی ڕێگەگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا و تەواوی ئادەیی و پاڵپشتی خۆیان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ هەر پێویستیەک لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان.

هەر ئێستا بەنوێنەرایەتی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەدوداچوونی ڕێکارەکانی چارەسەری نەخۆشانی سکچوونی توند و کۆلێرا و گرتنەبەری ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆلێرا و گەیاندنی بڕی زیاتر لە 10 تەن پێداویستی پزیشکی گەیاندرایە شاری سلێمانی.

بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە وسەردان لەشاریسلێمانی ئەنجام دەدرێت.

ڕاگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
19 حوزەیران 2022





ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad