English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر دەچێتە سعوودیە
2022-06-19 [10:22 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرکردەیەکی رەوتی سەدر نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە بە چەند میدیایەکی عێراق راگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ ئەداکردنی فەریزەی حەج دەچێتە سعوودیە.

بەرپرسەکە وتویەتی، تاوەکوو ئێستا هەماهەنگی بۆ هیچ دیدار و کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەدر و بەرپرسان و کەسایەتییەکانی سعوودیە نەکراوە، هەرچەندە بوونی کۆبوونەوە زۆرئاساییە و بەدڵنیاییەوە هەر گفتوگۆو کۆبوونەوەیەکیش بەبێ تاوتوێکردنی قەیرانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و کشانەوەی رەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی نابێت.

دواهەمین سەردانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ سعوودیە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠ی تەمموزی ١٠٧ کە لە سەر داوەتنامەی فەرمی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

 





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad