English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبای عێراق: ئەگەر رێکبکەوین گازی کوردستان بەزیادەوە بەشمان دەکات
2022-06-20 [07:34 AM]

ZNA-ھەولێر



 وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند: ئەگەر رێکبکەوین گازی کوردستان بەزیادەوەش بەشمان دەکات، یەدەگی گازی  ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٦ ترلیۆن پێ سێجایە.

عەبدولوەھاب کازمی، راوێژکاری وەزیری کارەبای عێراق گوتی، "بابەتی گاز و وزە پەیوەندی بە وەزارەتی نەوتەوە ھەیە، بەڵام چونکە وەزارەتی کارەبا پێویستی بەوزە ھەیە ئێمە دەستمانکردووە بەگفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بۆ سوود بینین لە گازی سرووشتی ھەرێمی کوردستان، چونکە 
گازی ناوچەکانی باکوور بەشی ھەموو عێراق دەکات بەزیادیشەوە."  

دکتۆر عەلا ساعدی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: لە راستیدا گاز لە زۆربەی خاکی عێراقدا ھەیە ئێستا پڕۆژەیەکمان دەستپێکردووە لە چوارچێوەی کاغەزی سپی بۆ پرۆسەی گاز. ئێمە ئێستا دەستمانکردووە بەو بابەتە، بەڵام ئەمەش لەسەر کات دەمێنێتەوە، چونکە ئەم کارە بەپەلە نابێت، ناکرێت بڵێن لە خولەکێک یان لە ماوەی رۆژێک بکرێت ئەمە کارێکی درێژخایەن دەبێت و کاتی پێویستە.     
عێراق بۆ وەگەڕخستنی وێستگەکانی کارەبای پشتی بە گازی ئێران بەستووە، بەشێوەیەک کە ئێستا ١ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار قەرزی گازی ئێرانی لەسەر کەڵەکەبووە.    

بەغدا بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ئێران و تێچووی زۆر، بەنیازە لەگەڵ ھەولێر رێککەوتنێکی درێژخایەن لە بواری گازی سرووشتی واژۆبکات. 

بەپێی ئامارێکی ساڵی ٢٠٢٠ـی وەزارەتی نەوتی عێراق ، یەدەگی گازی  ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٦ ترلیۆن پێ سێجایە. لەکاتێکدا رۆژانە نزیکەی ٥ ملیۆن مەتر گاز لە ئێرانەوە ھاوردە دەکات.





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad