ZNA-ھەولێر ھاوپەیمانی پێکەوە کە سەرۆکی فەڕەنسا سەرۆکایەتی دەکات لە دووەم خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسادا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، تووشی شکست بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی بڵاوکردووە و تێیدا پارتەکەی ماکرۆن توشی شکست بوو.
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند: ھاوپەیمانی پێکەوە زۆرینەی پەرلەمانی فەرەنسای لەدەستدا بە بەدەستھێنانی ٢٤٦ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەکۆی ٥٧٧ کورسی، لە کۆتایی خولی دووەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھاوپەیمانی چەپ کە چەند پارتێکی چەپی توند لەخۆدەگرێت، وەک حزبی سۆسیالیست، حزبی شیوعی و پارتی ژینگە بە سەرۆکایەتی ژان لوک مێلێنچۆن ئۆپۆزسیۆن ١٤٣ کورسی بەدەستھێناوە.
ھاوکات ھاوپەیمانی نیشتمانی راستڕەو بە سەرۆکایەتی مارین لی پێن سەرکەوتوو بوو لە بەدەستھێنانی ٨٩ کورسی، ئەمەش پێشکەوتنێکی مێژووییە بۆ گروپی راستڕەوی توندڕەو، چونکە لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە .
لایخۆشیەوە ئەلیزابێس بۆرن سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا پێیوابوو کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵایە مەترسیە بۆ سەر فەڕەنسا و داوای لە پارتەکەی مالرۆن کرد بە زوترین کات ھاوپەیمانی پێکبھێنن.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |