English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمبێر هێرد: جۆنی دێپم خۆشدەوێت
2022-06-18 [01:31 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری ئەمریکی ئەمبێر هێرد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەرێگەی میدیا، رایگەیاند: جۆنی دێپم خۆشدەوێت.

هاوژینی پێشووی جۆنی دێپ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی NBC، لەبارەی دێپ، رایگەیاند، بێگومان ئەو جۆنی دێپی خۆشدەوێت و لە دڵەوە خۆشی ویستووە و هەموو شتێکی کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکەیان سەرکەوتوو بێت و نەگاتە ئەم دۆخە.

ئەو لێدوانەی هێرد لە کاتێکدایە کە بەم دواییە لە دوای سکاڵایەکەوە کە دێپ دژی هێرد بە هۆی ناوزڕاندیەوە تۆماری کردبوو، هێرد بە 15 ملیۆن دۆلار سزادرا و لەو بڕە پارەیە 10 ملیۆن دۆلار دەدات بە دێپ.

لە دوای جیابوونەوەی ئەو دوو هاوژینە، هێرد، وتارێکی بڵاوکردەوە، تێیدا خۆی وەک قوربانییەکی تووندووتیژی خێزانی ناساند، هەرچەند ناوی دێپی نەهێنابوو، بەڵام مەبەستی ئەو بووە، بەهۆیەوە دێپ بۆ جاری دووەم سکاڵای لەمبارەیەوە تۆمارکرد و لە دووەم سکاڵایدا سەرکەوتوو بوو.





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad