English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤێن دیزل کار بۆ فیلمێکی نوێ دەکات
2022-06-18 [05:02 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەر و بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەمریکی، ڤێن دیزڵ، رایگەیاند، فیلمێکی نوێی سینەمایی بەرهەمدێنیت کە چیرۆکەکەی لە یارییەکی ڤیدیۆیی بەناوی Ark: Survival Evolved وەرگیراوە.

ئەو ئەکتەرە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام پۆستێکی کردووە و ئاماژەی بە بەرهەمهێنانی فیلمەکە کردووە.

دیزڵ رایگەیاند، چەند ساڵێک بەر لە ئێستا لە رێگەی کوڕەکەیەوە ئەو یارییەی ناسیوە و دواتر بەرهەمهێنەرانی داوایان لێکردووە وەک فیلمی سینەمایی بەرهەمی بێنیت.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ ئەو جێگەی شانازییە ئەو کار بکات و بە هیواییە ئەو پڕۆژەیە بخاتە سەر شاشەی سینەما.
 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad