English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین ؛ هاوسەر و کوڕ و کچی بەرپرسەباڵاکان بۆیان نییە بازرگانی بکەن
2022-06-20 [10:08 AM]

ZNA-هەولێر


 


ڕێسا نوێیەکان لە چین ئامانجیان سنووردارکردنی چالاکییە بازرگانییەکانی خێزانەکانی بەرپرسە باڵاکان بوو

شینخوا، ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین، بڵاویکردەوە، پارتی دەسەڵاتداری چین، لە یەکێک لە دوایین ڕێکارەکانیدا بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ڕێسای توندی نوێی دەرکردووە بۆ زیاتر کۆنترۆڵکردنی چالاکییە بازرگانی و ئابوورییەکانی بنەماڵەی بەرپرسانی باڵای حکومەت.

بەپێی یاسا نوێیەکان، دەسەڵاتداران دەبێت راپۆرت لەسەر چالاکییە بازرگانییەکانی هاوسەر و منداڵەکانیان بدەن و ئەوانەی رەتیدەکەنەوە یان هەوڵی دەورلێدانەوە  دەدەن "بە توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".

بەپێی پەیڕەوی نوێ، یان دەبێت هاوسەر و منداڵی بەرپرسان دەستبەرداری چالاکییە بازرگانییەکانیان بن یان بەرپرسان خۆیان دەست لەکار بکێشنەوە و "کەمکردنەوەی کار قبوڵ بکەن"، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی جۆرەکانی تری سزا دەبنەوە.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad