ZNA : هەولێر
١.پێدانەوەى شلەمەنى لەدەستچوو لە رێگەى دەمەوە بەپێدانى شلەمەنى وەک ئاو و شەربەت و شیر. ٢.گیراوەى دیکسترۆلایت کە لە رێگەى دەمارەوە بەپێدانى موغەزی بەشێوەیەکى زۆر خێرا. ٣.پێدانی دژە زیندەگی . چەند رێگەیەکی خۆپارێزی لەم پەتایە هەن ئەوانیش: ١.جیاکردنەوەى کەلوپەلەکانی کەسى تووشبوو، نابێت ئەو کەرستانەی کەسی توشبوو بەکاریدەهێنێت تێکەڵاو بکرێت لەگەڵ کەلوپەلی کەسانی دیکە. ٢.پاککردنەوەى بەردەوامى نەخۆشەکە و جلوبەرگ و شوێنەکەى لابردنى پاشماوەکان بەشێوەیەکى تەندروست. ٣.پێویستە هاوڵاتیان بە شێوەیەکی گشتی گرنگی بدەن بە پاکوخاوێنى ژینگە و دابینکردنى ئاوى خاوێن بۆ خواردن لە رێگەى بەکارهێنانى کلۆر بۆ ناو ئاوى خواردن یان کوڵاندنى ئاو بۆ خواردنەوە تا پلەیەکى بەرز. ٤.نەخواردنى سەوزەوات (جگە لە بە کوڵێنراوی). ٥.نەخواردن و قەدەغەکردنى خواردن و خواردنەوەى سەردانەپۆشراو. ٦.شۆردنى هەردوودەست بەئاو و سابون، دواى دەرچوون لە تەوالێت و پێش هەموو خواردنێک.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad