English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌دان ملیۆن دینار بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆلێرا و سکچوون لە سلێمانی دابیندەکرێت
2022-06-20 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌دان ملیۆن دینار بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆلێرا و سکچوون لە سلێمانی دابیندەکرێت

 

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 800 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانی کۆنترۆڵکردنی سکچوون لە سلێمانی تەرخان دەکرێت.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی نزیکەی 200 کەس تووشی سکچوون و رشانەوە بوون، "بەداخەوە گیانلەدەستدانیش هەبووە".

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە و پشتراستکردنەوەی چەند کەیسێک لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دوووشەممە 20ـی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی رەزامەندی لەسەر 800 ملیۆن دینار دا وەک بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆش لەسەر هێڵە رایسپاردین، بۆ گرتنەبەری رێکارەکانی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە، هەروەها پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری نەخۆشان دەربڕی.

د، سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەمان کۆنفرانسدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەکانمان کرد و ئەو بڕە دەرمان و پێویستییانەی کە لەلایەن ئەوەوە هێنرابوون، گەیاندمانە نەخۆشخانەکان.

دوێنێ یەکشەممە 19ـی حوزەیران، 10 حاڵەت لە تاقیگەی ناوەندی بەغدا پشتڕاستکرانەوە کە لە سلێمانی تووشی کۆلێرا بوونە، لە تاقیگەکانی سلێمانیش 56 حاڵەت پۆزەتیڤ دەرچوونە.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad