English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەخۆشی کۆلێرا چیە
2022-06-20 [02:41 AM]

هەولێر : ZNA


کولێرا: نەخۆشییەکى بەکترییە، (واتە بەهۆى جۆریک بەکتریاوە بڵاو دەبێتەوە)، کەتوشى مرۆڤ دەبێت،لەڕێگەى چونە ژوورەوەى بەکتریاى ((Vibrio -choleraبۆناو گەدەو ڕیخۆڵەکان (کۆئەندامى هەرس). کەبەشێوەیەکى کتوپڕمرۆڤ توشی سکچون وڕشانەوەیەکى زۆر توند دەبێت، ڕەنگى پیسییەکەى لەشێوەى ئاوى برنج دایە. نەخۆشییەکى ((fico oralواتە گواستنەوەى لەپیسی یەوە بۆدەم. زۆر زوو بڵاودەبێتەوەو ئەم بەکتریایە(فترە حضانە)کەى واتە: گەشەى لەدوو سەعاتەوە تا پێنج ڕۆژە، هەروەها ئەم بەکتریایە بۆماوەیەکى دوورودرێژ لەئاوى ناخاوێن و شوێنە شێدارەکـــــاندا دەمێنێتەوە. سەرچاوەى ئەم بەکتریایە:- 1-پیسى کەسی تووش بوو 2-هەڵگرى میکرۆبەکە ڕێگاکانى بڵاوبوونەوەى : 1-لەڕێگەى خواردن و خواردنەوە، کەپیس بوبێت بەم میکرۆبە واتەبەکتریاى (viblro cholera) 2-پیسبوونى ئاوى خواردنەوە بەپاشەڕۆى مرۆڤ کەپێکهاتووە لەجۆرەهاى میکرۆب. 3-چونە ژوورەوەى بەکتریاکە ڕاستەوخۆ لەڕێگەى بەکارهێنانى شتى پیس بۆ ناودەم. 4-هەروەها لەوشوێنانەى کەپیسبوە بەم بەکتریایە، مێشوولە دەورى هەیەلەگواستنەوەى دا.





ئەم هەواڵە 1015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad