هەولێر : ZNA
دڵەکوتێ هەندێ جار پەیوەندی بە نەخۆشیەکانی دڵەوە هەیە وەکو: بەرزەفشاری خوێن (زەخت)، تێکچونی کارەبایی دڵ، سستبوونی دڵ (عجز القلب)، نارێکی لێدانی دڵ (AF، SVT)، نەخۆشی زمانەکانی دڵ، گرێی شێرپەنجەیی دڵ، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی سیەکان. -هەندێ نەخۆشی تریش دەبێتە هۆی دڵەکوتێ وەکو:لەرز و تا، کەم خوێنی، نەخۆشیەکانی غودە، گرێی ڕژێنی سەرگورچیلە،دابەزینی زەخت، دابەزینی شەکری خوێن. -حاڵەتەکانی وەکو هیلاکبون، دڵەڕاوکێ (قەلەقی)، سکپڕی، جگەرەکێشان، مەی خواردنەوە، خواردنەوەی لەڕادەبەری چا و قاوە، بەکارهێنانی دەرمانەکانی ڕەبۆ و حەبی غودە و هەندێ دەرمانی زەخت لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەکوتێ.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad