English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش حەشارگەی داعش لە پارێزگای سەلاحەدین وێران کران
2022-06-20 [04:49 AM]

ZNA – هەولێر


یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی‌کردەوە یەکەی کاردانەوەی خێرای وەزارەتی نێوخۆی عێراق لە درێژەی راوەدوونانی بەربڵاوی چەکدارانی داعش لە ناوچەی "وادی ئەلمحاسن"ی رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین هەڵمەتێکی گەورەیان ئەنجام دا.

یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق زیادی کرد لەم هەڵمەتەدا ٦ حەشارگەی گروپی ترۆریستیی داعش تێکشێنراون.

هێزی ئەمنیی عێراق بە مەبەستی ئەرخەین بوون لە نەگەڕانەوەی داعش و چەکداران لە سەرانسەری وڵات درێژە به راوەدوونیان دەدەن.

پاشماوەی تیرۆریستانی داعش ئێستا لە ناوچەکانی بەغدا، سەلاحەدین، دیالە، کەرکووک، نەینوا و ئەنبار لە جووڵە دان.





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad