English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی فەرەنسا: پەڕینەوەی پەناخوازان بە نۆکەندی ئینگلیزدا 68٪ زیادیکردووە
2022-06-20 [06:20 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژی دووشەممە 20-6-2022، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئاماری ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بڵاوکردەوە کە بە نۆکەندی ئینگلیزدا هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا داوە، ئاماژەی بەوە دا، رێژەی پەڕینەوەی کۆچبەران 68٪ بەراورد بە پار زیادیکردووە.

بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا، لە 1ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەکو 13ی حوزەیران، 777 هەوڵی پەڕینەوە بە نۆکەندی ئینگلیزدا تۆمارکراوە. بە گوێرەی ئامارەکانی حکومەتی فەرەنسا، لەو ماوەیەدا 20 هەزار و 132 کۆچبەر هەوڵی پەڕینەوەیان بەو رێگە ئاویەدا داوە.

 

ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە پار، بە رێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە؛ ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا تائێستا بە نۆکەندی ئینگلیزدا هەوڵی پەڕینەوەیان بە نۆکەندی ئینگیزدا داوە، بەراورد بە شەش مانگی سەرەتای 2021، 68٪ زیادیکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، هێزەکانی سوپا و پۆلیسی فەرەنسا رێگرییان لە 61.32٪ی ئەو کۆچبەرانە کردووە لە نۆکەندی ئینگلیز بپەڕنەوە، ئەو ژمارەیەش 4.2٪ زیاترە لە 2021.

ئامارەکانی پەڕینەوەی کۆچبەران لەو نۆکەندەوە ئەوە نیشان دەدەن، لە 2021، نزیکەی 52 هەزار کۆچبەرا هەوڵی پەڕینەوەیان لەو نۆکەندە داوە و 28 هەزار کۆچبەریش سەرکەوتوو بوون. پێشبینی ئەوە دەکرێت ئەمساڵ ژمارەی کۆچبەران ئەو ریکۆردە بشکێنێت بە تایبەت کە کەشێکی هاوینەی لەبار بۆ پەڕینەوە بەو نۆکەندەدا رەخساوە.

بەریتانیا بەردەوام بەرپرسانی فەرەنسا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هەوڵی پێویست بۆ رێگریکردن لەو کۆچبەرانە نادەن.

هاوکات حکومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە تەواوی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەچنە ئەو وڵاتە، بەوانەشەوە کە بە نۆکەندی ئینگلیز تێدەپەڕن بنێرێت بۆ رواندا. هەفتەی رابردوو یەکەم گەشتی فڕۆکە بۆ ناردنی پەناخوازان هەڵپەسێردرا دوای ئەوەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا رەخنەی لە بڕیارەکە گرت.

بە گوتەی رێکخراوانی کۆچ و کۆچبەران، لە دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناردنی پەنابەخوازان بۆ رواندا، هەوڵەکان بۆ گەشتن بە بەریتانیا لە رێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە زیادیکردووە.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad