ZNA- هەولێر
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ کابینەکەی برایریدا پەرلەمانی ئیسرائیل( کنێست) هەڵبوەشێنێتەوە و بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات لە پاییزی ئەمساڵدا.
رۆژی دووشەممە 20-6-2022، نافتالی بینیت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دوای هەوڵەكانی بۆ هێشتنەوەی فراکسیۆنە هەشت حیزبییەکەی، پێکەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کنێست، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کابینەکەی دەدات.
نافتالی گوتیشی، "لە چەند هەفتەی پێشوودا هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ هێشتنەوەی ئەم حکومەتە، بەڵام بێسوود بوو، دەشلیت، "ئەگەرچی ئێمە لە چەند مانگی داهاتوودا هەنگاو بەرەو هەڵبژاردن دەنێین، بەرپرسیارێتییەکەی ئێمە وەکو دەوڵەت بەردەوام دەبێت، کار لەسەر گرانی و کێشەکانمان لەگەڵ ئێران، حەماس، حیزبوڵڵا، هەر لایەنێک کە بیەوێت ئیسرائیل بەرەو نادیموکراتی بوون ببات دەکەین."
بینیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل دوای بیستنی بڕیارەکە، دەستبەجێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی کنێست گوتی، بڕیارێکی زۆر باشە بۆ هەموو لایەنەکان و پلانمان پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیرە کە لەلایەن حیزبەکەیەوە "لیکود" بەڕێوەببرێت.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |