ZNA - هەولێر
ڤیلیپ لکلیر، نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لە تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی رۆتیەرزی راگەیاند دۆخی سووریا بۆ گەڕانەوەی پەنابەران گونجاو نییە.
نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران گوتی، و سەرەڕای ئەمەش هەفتانە ٨٠٠ پەنابار لەتورکیاوە دەگەڕێنەوە بباکووری سووریا کە زۆربەیان گەنجن.
ئەم بەرپرسەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: دۆخی سووریا بۆ ئەمە نابێت، پەنابەران بە کۆمەڵ بگەڕێنەوە ئەم وڵاتە. ئەو گوتی مانەوەی پەنابەران لە تورکیا باشترە و سووریاش به دۆخێکی سیاسی کۆمەڵایەتیی خراپدا تێدەپەڕێت.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |