ZNA - هەولێر
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، سزای لەسێدارەدانی فیرووز مووسالوو، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شارۆچکەی کوتووڵی پارێزگای ورمێ، بەرەبەیانی دوێنێ بە نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەرەکەیی و بنەماڵەکەی جێبەجێکراوە.
ئەم زیندانییە کوردە ڕۆژی شەممە بە بیانووی بینین لێژنەیەکی دادوەری بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی بۆ بەندی تاکەکەسی گوازرابووەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجوومەنی دادوەری پارێزگای ورمێ، بەبێ ناوهێنانی ئەو بەندکراوە کوردە، هەواڵی لەسێدارەدانەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
فیرووز مووسالوو پێشتر ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە و لە ٢٠١٩دوای جیابوونەوەی لەو پارتە و گەڕانەوەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردبوو.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |