ZNA - هەولێر
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هوشداریی دا ١٢ ملیۆن سووری لە خواردنیو پێداوستیی ژیانی رۆژانە تووشی کێشە بوونە.
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووان، ئانتۆنیۆ گۆترێش، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی سووریا گوتی هەر دێت و بارودۆخی ئەم وڵاتە خراتر دەبێتو پێوستیی دانیشتووانی بە هاوکارییان زیاتر دەبێت.
گوترێش گوتی: ٩٠لەسەدەی دوانێشتووانی سووریا لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و ناتوانن نانی خێزانی خۆیان دابین بکەن و بەرزبوونەوەی نرخی کەل پەلان خەڵکی تووشی ئاستەنگی زۆر کردووە.
گوترێش داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتگیریی سوورا بکەن و هاوکرایی مرۆیی زیاتر لە رێگای سنوورانەوە بنێرنە ئەم وڵاتە.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |