ZNA – هەولێر
Blonde فیلمێکی نوێی سینەماییە و بڕیارە لە 23 ئەیلوولی داهاتوو لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاودەکرێتەوە. ئانا دی ئارماس، ئەکتەری کوبی رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا دەگێڕێت، تێیدا رۆڵی مارلین مۆنرۆ، ئەستێرەی سینەمای ئەمریکا دەگێرێت. ئەو ئەکتەرە لەبارەی رۆڵگیڕانی ئەو رۆڵە رایگەیاند، لە ماوەی نۆ مانگدا سەختی زۆری بینی بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو رۆڵە بگێڕێت. بەم دواییە سێ وێنەی ئەو ئەکتەرە لە کاتی رۆڵگێڕان لە فیلمەکەدا بڵاوکرانەوە. فیلمەکە لە سیناریۆ و دەرهێنانی ئاندرۆ دۆمینیکە و چیرۆکی لە رۆمانێک بە هەمان ناو وەرگیراوە و لە نووسینی کارۆ؛ ئۆتسە و لە 2000 بڵاوکرایەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad