English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی عێراق: ڕێككەوتننامەی عێراق و چین دروستكردنی 2000 قوتابخانە لەخۆدەگرێت
2022-06-22 [09:08 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران، پشتیوانی تەواوی حكومەتی بۆ كەرتی كارەبا دووپاتكردەوەو رایگەیاند، ڕێككەوتننامەی عێراق و چین دروستكردنی 2000 قوتابخانە لەخۆدەگرێت.

حەسەن نازم، گوتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەكانمان بەردەوامن لە بەدەستهێنانی دەستكەوتەكانیان لە دژی تیرۆر و ئەمەش حكومەت هاندەدات بە سووربوونی زیاترەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەكان ببێتەوە.

ئەو گوتیشی: سەرۆك وەزیران لەدانیشتنی رۆژی سێشەممەدا ستایشی لەناوبردنی والی بەناو پارێزگاری ئەنبار داعشی كرد،  هاوكات راسپاردەی دا بە بەردەوامبوون لەكاركردن لەبەرامبەر هەلومەرجی سەخت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان.

گوتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكراشیكرد: ڕێككەوتنیان لەگەڵ چین بریتییە لە دروستكردنی 2000 قوتابخانە و ئەم ڕێككەوتنەش جەخت لە جدیەتی حكومەت دەكاتەوە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و هەروەها پاڵپشتی تەواویش بۆ كەرتی كارەبا دابین دەكات.

 





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad