ZNA - ههولێر
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی روودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٩ لە ویلایەتی پاکتیکا لە ئەفغانستان گیانیان لەدەست دا گەیشتە ٩٢٠ کەس.
بەڕێوەبەرایەتی دۆخی لەناکاوی ئەفغاسنتان رایگەیاند کە بەهۆی بوومەلەرزە بەهێزەکەوە لانی کەم ٩٢٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٦٠٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە بوومەلەرزەکە زۆرترین زیانی بە شارۆچکەی گیان لە ویلایەتی پاکتیکا و شارۆچکەی سپیرەی لە ویلایەتی هۆست گەیاندووە.
پێشتر بەپێی زانیارییە بەراییەکان بڵاو کرابووەوە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٢٥٥ کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانیش بریندار بوون.
ناوهندی لێكۆڵینهوهی زهویناسیی ئهمریكا (USGS)، سەرەتا گوڕی بوومەلەرزەکەی بە ٦،١ پلە بڵاوکردەوە، پاشان بڵاویکردەوە کە گوڕەکەی ٥،٩ پلە بووە.
ئاماژە بەوەیش درابوو کە ناوەندی بوومەلەرزەکە خۆرهەڵاتی ئهفغانستان بووە و له دووری ٤٦ کیلۆمهتری باشووری خۆرئاوا لە ویلایەتی هۆست روویداوە کە لە سەر سنووری پاکستانە.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |