English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کولـلە دەتوانێت جیاوازی بكات لە نێوان ئەو خانانەی كە دەبنە هۆی 3 جۆر شێرپەنجەی دەم و ددان
رێکلام
2022-06-23 [11:46 AM]

ZNA:هولێر


توێژەرانی زانكۆی ویلایەتی میشیگان بۆیان دەركەوتووە كە كولـلە دەتوانێت جیاوازی بكات لە نێوان ئەو خانانەی كە دەبنە هۆی 3 جۆر شێرپەنجەی دەم و ددان.

توێژەران ئاشكرایان كردووە كە مێشكی كولـلەیان كردۆتەوەو دواتر ئامێری ئەلیكترۆنییان لەو ناوچانەدا داناوە كە پەیوەندییان بە جەمسەرگیری بۆن هەیە.

زاناكان چاودێری مێشكی مێرووەكەیان كردووە بۆ ئەوەی كاردانەوەیان هەبێت، ئەنجامەكانیش دەریدەخەن كە هەر شێرپەنجەیەك سیگناڵێكی كارەبایی ناوازە لە مێشكیدا بڵاو دەكاتەوە، هەروەها خانە غەیرە شێرپەنجەییەكانیش سیگناڵی تایبەتی خۆیان هەبووە.

لەوبارەیەوە دیپاجیت سەها، ئەندازیاری بایۆپزیشكی كە سەرپەرشتی توێژینەوەكە دەكات، نووسیویەتی: "توێژینەوەكە دەریدەخات كە دەتوانرێت 3 جۆری جیاوازی شێرپەنجەی دەم و ددانی مرۆڤ بە توندی جیا بكرێتەوە بە هێنانەكایەی وەڵامی بۆنكردن لە بڕبڕەی هەوای مێرووەكاندا.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە كە ئەم ڕێگایە تا چەند لەگەڵ جۆرەكانی تری شێرپەنجەدا كاردەكات.

توێژینەوەكانی پێشوو دەریانخستووە كە دەتوانرێت سەگ جێگیر بكرێت بۆ دیاریكردنی چەندین شێرپەنجە، لەوانە ئەوانەی لە مەمك و سییەكاندان، بە هەڵمژینی هەناسەی نەخۆشەكان.

هەروەها زانایانی فەرەنسی بۆیان دەركەوتووە كە دەتوانرێت مێروولەكان ڕاهێنانیان پێبكرێت بۆ دیاریكردنی خانە شێرپەنجەییەكان .

ژێدەر/ سكای نیوز





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad