English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دە حاڵەتی کۆلێرا لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کرا
فایرۆسی کۆلێرا
2022-06-23 [08:06 AM]

ZNA- هەولێر


زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە شاری سنە سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا لەو پارێزگایە هۆشداریی دەدات مەریەم مەسعوودی‌فەڕ، سەرۆکی فەرمانگەی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاندووە لەوە دڵنیان لە ئێران ژمارەیەک هاووڵاتیی تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوون، بەڵام بۆ دڵنیابوونی زیاتر پێویستە پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێ و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە ئێران چاوەڕوان کراوە. لە لایەکی دیکەوە فەرزام بیدارپوور، جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیرنا، ڕایگەیاند ژمارەی ئەو نەخۆشانەی گومان دەکرێت تووشی پەتای کۆلێرا بووبن، گەیشتووەتە ١٠ کەس ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانە پێنج کەس بووە.



ئەم هەواڵە 997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad