ZNA_ هەولێر
دوابەدوای سەردانی کردن و کۆبوونەوە، لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بەرگری عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هەر ئەمڕۆ ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەندامێتی هەریەک لە جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پشکنین، بەیاوەری فەریق روکن حامد سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد، لەلایەن شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازییان لێکرا. لەدیدارێکدا، تاوتوێی ئەو بابەتە سەربازی و ئەمنیانەیان کرد، کە پەیوەستن بە بابەتە یاساییەکان، لەرێگەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق. هەر لە دیدارەکەدا، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، داوایان کرد، کە پەرلەمان و لیژنەی ئاسایش و بەرگری، پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری بکەن و هاوکار بن بۆ ئەوبابەتانەی، کە پەیوەندییان بە دابین کردنی بودجە و سایستە داراییەکانەوە هەیە. لای خۆیەوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند: کە هاوکار و هەماهەنگی تەواوی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق دەبن، بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانیان.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad