ZNA-هەولێر
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیی هەواڵی كوشتنی بەرپرسێكی باڵای پەكەكەی لە شاری سلێمانی بڵاو كردەوە، هێشتە پەكەكە هیچ زانیارییەكی لەسەر كوژرانی ئەو بەرپرسەی رانەگەیاندووە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی حوزەیران، ئاژەانی هەواڵی ئەنادۆڵی توركیا بڵاوی كردووەتەوە، بەرپرسێكی باڵای پەكەكە لە سلێمانی لەلایەن توركیاوە كوژرا.
باس لەوەش كراوە، ئەو كەسە ناوی دەلال عەزیز ئۆغڵو لە ئۆپەراسیۆنێكی میت دا لە شاری سلێمانی لە چالاكی خرا.
بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدا كە هێشتا میدكانی سەر بە پەكەكە هیچ هەواڵێكیان لەسەر كوژرانی ئەو كادیرەی خۆیان بڵاو نەكردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |