ZNA-هەولێر
کەمێک پێش ئێستا هێرشێكی مووشهكی كرایه سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆر كه كۆمپانیای داناگاز كاری وهبهرهێنانی تێدا دهكات. سەدیق محهمهد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم راگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا هێرش کرایە سەر کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر". ئەوەشی راگەیاندووە: "تاوەکوو ئێستا دیار نییە جۆری هێرشەکە چییە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن". کێڵگەی غازی کۆرمۆ دەکەوێتە نزیک ناحیەی قادر کەرەم لە باشووری قەزای چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی.
K24
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad