ZNA - هەولێر ئەمڕۆ کۆمپانیای ئوتومبێلی ئەڵمانی ئۆدی دوای 18 ساڵ کارکردن بەیەکەوە بەفەرمی کۆتایی بەپەیوەندییە گرێبەستییەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هێنا.
کۆمپانیای ئەڵمانی کۆتایی گرێبەستی سپۆنسەرکردنی لەگەڵ ڕیال مەدریدی ڕاگەیاندو بەڤیدیۆیەکی یەک خولەکی ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی بەبیرهێنایەوە کە لەژێر بەها هاوبەشەکانی نێوانیان ئەنجامدراوە.
لە ڤیدیۆکە دا کۆمپانیای ئۆدی دەڵێت: "سوپاست دەکەم ڕیاڵ مەدرید بۆ بەشداریکردنە 18 ساڵیەکەت".
کۆمپانیاکە لە درێژەی لێدوانە دەنگیەکەیدا گوتی: "ئێمە نزیکەی 900 یاری پێکەوە ژیاوین و سەدان هەزار کیلۆمەتر پێکەوە گەشتمان کردووە، ئێمە زانیمان کە هەندێک جار دەبێت تا دوا خولەک پێشبڕکێ بکەن"
"ئێمە بەهاکانمان و خەون و ئاواتەکانمان هاوبەش دەکەین بۆ گەیشتن بە مەحاڵەکان، مێژوومان پێکەوە پێکهێناوە و ئێستا هیوای باشترینی داهاتووتان بۆ دەخوازین".
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |