English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکە، دیپلۆماتکارێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا سەردانی تاران دەکات
2022-06-25 [08:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دوێنێ گه‌یشته‌ ئێران و هەوڵ دەدات داوا لە تاران بکات ڕێکەوتنێک بۆ زیندووکردنەوەی سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا مۆربکات کە لە ساڵی 2018 ئەمەریکا لێی کشایەوە بەڵام لە ئێستادا لە هەوڵی ڕزگارکردنی دایە.

ڕێکەوتنەکە بە پلانی هاوبەشی هەمەلایەنەی کارکردن (JCPOA) ناودێرکراوە و ئێران و شەش زلهێزەکەی جیهان تیایدا بەشدارن، بەپێی ئەو پلانە تاران بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار کرد بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا ڕزگاری بێت لە سزا ئابوورییەکان کە تا دەهات سەختر دەبوون لەسەری.

یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە "جۆزێپ بۆرێل لە 24و25ی مانگی 6 دا سەردانی ئێران دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان دایە بۆ گەڕاندنەوەی پلانی هاوبەشی گشتگیر بۆ ئەوەی بە تەواوەتی جێبەجێبکرێت".

بۆرێل لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێراندا کۆدەبێتەوە.

تاران لای خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ زیاتر سەنگ دەخاتە سەر ئەوەی خۆی ڕزگاربکات لە سزاکان‌، ڕاسته‌وخۆ باسی ڕێککه‌وتنی ناوه‌کی نه‌کردووه‌.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە "لەم سەردانەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەروەها دوایین دۆخی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان تاوتوێ دەکرێت، کە بەشێکە لە ڕاوێژە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا."

گفتوگۆکان لە مانگی 3 ی ئەمساڵدا نزیکبوو لە گەیشتن بە سەدایەک؛ بەڵام هەڵوەشانەوەی گفتوگۆکان بەشێکیان بەهۆی ئەو ناکۆکییەوە بوو کە ئایا ئەمەریکا سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی رێکخراوی تیرۆریستی بیانی (FTO) لادەبات یان نا.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad