English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی خۆراکی جیهانی: 20 ملیۆن کەس لە ئەسیوپیا لەژێر هەڕەشەی برسێتیدان
2022-06-25 [08:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەگوێرەی رێکخراوی خۆراکی جیهانی، 20 ملیۆن کەس لە ئەسیوپیا لەژێر هەڕەشەی برسێتیدان کە 13 ملیۆنیان لە هەرێمەکانی تیگرەی، ئافار و ئەمهاران. 

ماوەی هەفتەیەک دەبێت حکومەتی ئەسیوپیا خۆی بۆ قۆناخی دانوستاندن لەگەڵ هێزەکانی هەرێمی تیگرەی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی شەڕی 19 مانگەی نێوخۆی ئەو وڵاتە بەکۆتا بهێنن و خەڵکیش بتوانن بچنەوە سەر ماڵەکانیان. 

تێسفای لەگەڵ خێزانەکەی پێشتر لە ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی هەرێمی تیگرەی جووتیار بوون. ئێستا یەکێکە لەو 2 ملیۆن و 200 هەزار کەسەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارەبوون. تێسفای لەگەڵ 8 ئەندامی خێزانەکەی لە قوتابخانەی رۆژئاوای ئەسیوپیا دەژین. 

ئەو ئاوارە ئەسیوپییە دەڵێت، "ماڵەکانمان جێهێشت و هاتینە ئێرە، چونکە گرووپە چەکدارەکان دەستیانکرد بە کوشتن و تێکدانی گوندەکەمان. خەڵکیان دەکوشت و ماڵەکانیان تاڵاندەکرد. تەقە لە ئێمەش کرا، بەڵام خۆشبەختانە رامان کرد." 

ژمارەی دانیشتووانی ئەسیوپیا 115 ملیۆن کەسە، بەگوێرەی رێکخراوی کشتوکاڵی ئەفریقا، 67٪ـی لە کەرتی کشتوکاڵدا کاردەکەن.

رێکخراوی خۆراکی جیهانیش دەڵێت، بەهۆی شەڕ و وشکەساڵییەوە کەرتی کشتوکاڵ پەکی کەوتووە؛ بەوەش نرخی رۆنی شل و دانەوێڵە بە رێژەی 89٪ بەرزبووەتەوە. 
 
هاوکات، بەشێکی ئاژەڵەکانیشیان بەهۆی وشکەساڵییەوە لەنێوچوون. 
 
کلۆد جیبیدار، بەڕێوبەری WFP لە ئەسیوپیا دەڵێت، "خەڵکی زۆر کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی شەڕەوە. ئەوان ئاوارە بوون و هەموو شتێکیان لەدەستداوە. ئێستا دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان و چاوەڕێی باران دەکەن. ئەگەر نەتوانن بگەڕێنەوە، کارەساتێکی دیکە بەرۆکمان دەگرێت." 





ئەم هەواڵە 745جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad