ZNA-هەولێر وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بڕیاریدا، تاوەکو ٢٠ی مانگی زی ئەلحجە، کە دەکات، نزیکی ١٠ رۆژ دوای جەژنی قوربان، گەشتی عەمرەی راگرت.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بڕیاریدا، تاوەکو ٢٠ی مانگی زی ئەلحجە، کە دەکات، نزیکی ١٠ رۆژ دوای جەژنی قوربان، گەشتی عەمرەی راگرت، کە هۆکارەکەی بۆ نزیکبوونەوەی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ و ئاسانکاری بۆ حاجیان گەڕاندووەتەوە.
وەزارەتەکە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەم ماوەیەدا تەنها حاجییان دەتوان سەردانی مەککە بکەن بە مەبەستی پرۆسەی حەجکردن.
ساڵانە نزیکی ١٠ رۆژ بەر لە جەژنی قوربان سعودیە گەشتی عەمرە بۆ خەڵکی ئاسایی رادەگرێت، ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی پرۆسەی حەجکردنی هاوڵاتیان بە ئاسانی بەڕێوەبچێت.
ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە |