English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیارێکی لەبارەی یاساى مافى لەباربردنی منداڵی دەرکرد
2022-06-25 [09:07 AM]

ZNA-هەولێر


دواى ٥٠ ساڵ دادگاى باڵاى ئەمریکا یاسایەکى تایبەت بە مافى لەباربردنى کۆرپەلەى لەلایەن ژنانەوە رەتکردەوە و بڕیارەکەش کاردانەوەى حکومەت و بەشێک لە هاوڵاتیانى لێکەوتەوە.

دادگای باڵای ئەمریکا لەباربردنی منداڵی بەشێوەیەکی یەکجاری ڕاگرت و مافی بڕیاردانی دایە ویلایەتەکانی وڵاتەکەی.

 

بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئه‌مریكا لەلایەن زۆربەی دادوەرە پارێزگارەکانی دادگای باڵاوە په‌سه‌ندكراوه‌ و ڕەشنوسی پێشوەختەی بڕیارەکە دزەیکردوه، به‌هۆیه‌وه‌ ناڕەزایەتی چالاکوانانی مافی لەباربردنی کۆرپەلەی لە سەرانسەری ئەمریکادا لێکەوتەوە.

 

هەرچەندە بڕیارەکەی دادگای باڵا لەباربردنی منداڵ قەدەغە ناکات، بەڵام کاریگەرییە یاساییەکانی لە زۆر ویلایەتدا وادەکات قەدەغەبکرێت.

دادگای باڵا تەنیا نۆ دادوەری هەیە و هەرکاتێک پێنج دادوەر بڕیارێک بدەن ئەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ساڵی ١٩٧٣ دادگای باڵا بڕیاری ئەوەیداوە کە لەباربردنی منداڵ قەدەغە نییە.

 





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad