English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێكی خەو: بەركەوتن بە هەر بڕە ڕووناكییەك لە كاتی خەوتندا پەیوەندی بە نەخۆشییە مەترسیدارەكانەوە هەیە
2022-06-25 [09:29 AM]

ZNA-هەولێر


فیلیس زی، بەرپرسی پزیشكی خەو لە قوتابخانەی پزیشكی زانكۆی نۆرس وێستەرن، ڕوونیكردەوە كە بەركەوتن بە هەر بڕە ڕووناكییەك لە كاتی خەوتندا پەیوەندی بە نەخۆشییە مەترسیدارەكانەوە هەیە.

باسی لەوەش كردووە كە ئەم خووە ڕەنگە ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشی شەكرە و قەڵەوی و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە پیاوان و ژنانی بەساڵاچوودا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە خەڵك هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی لە كاتی خەوتندا بەركەوتەی ڕووناكییان لێی دووربێت یان كەمی بكەنەوە.

زی سەرپەرشتی توێژینەوەیەكی لەسەر ئەم بابەتە دەكرد و دەركەوت كە خەوتنی تەنها یەك شەو بە ڕووناكییەكی كەم، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی شەكری خوێن و لێدانی دڵ لە گەنجان لە كاتی تاقیكردنەوەكەدا.

هەروەها ئەنجامەكان دەریخستووە كە بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ لە شەودا هۆكارێكی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ لە داهاتوودا، لە كاتێكدا بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا نیشانەی بەرگری ئەنسۆلینیە، كە لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad