English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا و جى7 سزایەكی نوێی ئابووری بەسەر رووسیادا دەسەپێنن
2022-06-26 [09:53 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرکردەکانی کۆمەڵەی حەوت ڕێککەوتن لەسەر قەدەغەی هەناردەکردنی زێڕی ڕوسی کە بە دووەم سەرچاوەی داهاتی ڕوسیا دادەنرێت لە پاش وزەی ئەو وڵاتەدا.

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە قەدەغەی هەموو جموجوڵێکی ڕوسیا دەکەن لە بازاڕی زێڕدا و لەو بارەیەشەوە قسەیان لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی کۆمەڵەی حەوت کردووە و ئەوانش ڕەزامەندیان لەسەر هەنگاوەکە دەربڕیوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، دابڕینی ڕوسیا لە بازاڕی زێڕی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت بەشێوەیەکی فراوان، ئەو وڵاتە لە مامەڵەی زێڕ کەنارگیر دەکات لە جیهاندا.

هەناردەی زێڕ یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی ڕوسیا، بە جۆرێک تەنها لە ساڵی رابردوودا ڕوسیا بە بەهای نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار زێڕی هەناردەکردووە و گەورەترین کڕیارانی زێڕی ڕوسیش ئەوروپییەکانن.

 





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad