ZNA-هەولێر
کۆمپانیای "Elbit Systems"ی ئیسرائیلی رادارێکی داهێنراوی نوێی ئاشکرا کرد بەناوی "راکێتا" کە لە توانایدایە هەزاران تەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک ئاشکرا بکات و چاودێرییان بکات.
رادارەکە دەتوانێت چاودێری هەزاران تەنی جیاواز کە بەخێرایی جیاواز دەجووڵێنەوە ئاشکرا بکات، هەروەها ئاشکراکردنی درۆنە بچووکەکان لە مەودای 12 کیلۆمەترەوە و ئاشکراکردنی کەسەکان لە مەودای 15 کیلۆمەترەوە.
ئەم رادارە نوێیە دەتوانێت چاودێری تەن و ئامانجە جیاوازەکان بکات لە ئاسمان، دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکان و دیاریکردن و چاودێریکردنی هێلیکۆپتەرەکان، ئۆتۆمبێلەکان، کەشتییەکان، پیادەڕەو و هەتا کەسەکان لە یەک کاتدا بکات.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |