English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ قوتابیانی پۆلی 12 گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ بەهێزکردنی یادەوەری
2022-06-26 [11:11 AM]

هەولێر : ZNA


سەرەتا خۆراکی تەندورست و شێوازی ژیانی دروست ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز کردن و ڕێگری کردن لەم پۆستە لە بیرچوونەوەتێشک ئەخەینە سەر گرنگترین ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی و کانزاکان کە یارمەتی زیادکردنی تەرکیز و یادەوەری و کەمکردنەوەی بیرچوونەوە ئەدەن: ١- کۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) ەکان بە تایبەت: _ڤیتامین ( B 6 ): ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز لە ڕێگای زیاتر ڕژاندنی دۆپامین و سیڕۆتۆنین کە هەر دووکیان بریتین لە گەینەری دەمار کە زانیاریەکان دەگواستنەوە بۆ مێشک ؛ سەرچاوەی خۆراک : سپێناخ ، مۆز ، گوڵەبەڕۆژە ، ماسی سەلموون و توونە ، گۆشتی مانگا و قەلەموون ، پەتاتەی شیرین. _ڤیتامین ( B 12 ): زۆر بە سوودە بۆ مێشک و خوێن و زیادکردنی تەرکیز و بەهێزکردنی یادەوەری لە هەروەها کەمی دەبێتە هۆی کەمخوێنی ؛ سەرچاوەکانی خۆراک ؛ گۆشتی سوور و ماسی و بەرهەمەکانی شیر. _ڤیتامین ( B9 ): کە بە فۆلیک ئەسید ناسراوە. _ڤیتامین ( B 1 ) و ( B 2 ) : یادەوەری بەهێز دەکەن و گرنگن بۆ کۆئەندامی دەمار: سەرچاوەکانی خۆراک: دانەوێڵە تەواوەکان، گۆشت و جگەر، هێلکە، سەوزە گەڵاتۆخەکان وەک سپێناخ، سۆیا، شیر. ٢- ڤیتامین ( C ): دژە ئۆکسانێکی زۆر گرنگە، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک: میوە مزرەمەنیەکان ، هەڵوژە ، شلیک ، بیبەر. ٣ -ڤیتامین ( E ): دژە ئۆکسانیکی زۆر بەهێزە، سەرچاوەکانی خۆراک: زەیتی ڕووەکی، چەرەس، ماسی، هێلکە و جگەر. ‌‌‌4- ڤیتامین ( D ): کەمی ڤیتامین هۆکاری سەرەکی شەکەت بوون و هیلاکی و تەشەنووجی ماسوولکەکان و تێک چوونی مەزاج و شت بیرچوونەوەیە، سەرچاوەی سەرەکی بریتی یە لە تیشکی خۆر لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ چواری عەسر، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسیە چەوریەکان وەک سەلموون و ماکڕوێل. 5- کۆلین: بە یەکێک لە کۆمەڵەی ڤیتامین ( B ) هەژمار دەکرێت و ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز و چالاک کردنی مێشک، سەرچاوەکانی خۆراک: هێلکە ، جگەر وگۆشت، ماسی ناو دەریا، پاقلەمەنیەکان. _گرنگترین تەواوکەرە خۆراکیەکان و کانزاکان: ١- کریاتین: یەکێکە لە ترشە ئەمینیە گرنگەکان. ٢- ئەنزیمی ( q 10). ٣- ئۆمێگا-3: گرنگن بۆ چالاک کردنی مێشک چونکە دەچنە پێکهاتووی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمارەوە. ٤- مەگنسیۆم: ڕۆڵێکی کارای هەیە بۆ باشتر کارکردنی کۆئەندامی دەمار و مێشک. ٥- ئاسن: گرنگە بۆ دروست کردنی گەینەرەی دەمارەکان. ٦- زنک: ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە بۆ کارکردنی ڤیتامین ( B 6). _کۆمەڵێک گژوگیا و تەواوکەری خۆراکی و دەرمان هەیە کە ڕێگری دەکەن لە شت بیرچوونەوە و بەهێزکردنی تەرکیز و توانای لەبەر کردن ، بەڵام پێویستە لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕ و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکار بهێنرێت.





ئەم هەواڵە 802جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad