English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەوری جگەر چۆن دروست دەبێ
2022-06-26 [04:06 AM]

هەولێر : ZNA


‎له‌باره‌ی چه‌وریی جگه‌ره‌وه‌ د. شێركۆ عه‌باس نادر پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری به‌نازوور و مامۆستای زانكۆ - كۆلیژی پزیشكی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌، واتا نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ هیچ جۆره‌ نیشانه‌یه‌ك ناكات كه‌ دووچار به‌م حاڵه‌ته‌ بووه‌ته‌وه‌، ‎به‌ڵكو له‌ڕێی سۆناره‌وه‌ هه‌ست پێ ده‌كات، كاتێك كه‌سێك سۆنارێك ده‌كات، ئه‌وكات له‌ پشكنینه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چه‌وری له‌ جگه‌ریدا كۆ بووه‌ته‌وه‌ یان نا. ئه‌گه‌رنا نیشانه‌كانی ده‌رناكه‌ون. ‎تەنیا رێگە بۆ زانینی هەبوونی چەوری جگەر سۆنارە ‎ئه‌وه‌یشی گوت كه‌ دوو جۆر چه‌وریی جگه‌رمان هه‌یه‌، یه‌كه‌میان دروستبوونی چه‌ورییه‌ به‌هۆی خواردنه‌وه‌ كحوولییه‌كان، دووه‌م دروستبوونی چه‌وریی جگه‌ر به‌بێ ئالووده‌بوون به‌ ماده‌ كحوولییه‌كان. ‎له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان گوتی، له‌ كوردستان به‌تایبه‌تی قه‌ڵه‌وی به‌ سه‌ره‌كیترین هۆكاری تووشبوون به‌ چه‌وریی جگه‌ر داده‌نرێت، هۆكارێكی تریش بۆ تووشبوون به‌و چه‌ورییه‌، نه‌خۆشیی شه‌كره‌یه‌ له‌ جۆری دووه‌م، هۆكارێكی تر زۆری چه‌وریی خوێنه‌ به‌تایبه‌ت چه‌وری سیانیی.





ئەم هەواڵە 904جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad