English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری ڤیزەی نوێ ئەمریکا سوپای پاسدارانی ئێران ناگرێتەوە
2022-06-26 [08:20 AM]

​ZNA - هەولێر


نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری حکوومەتی جۆ بایدن سەبارەت بە دانی ڤیزە بەو کەسانەی بە ناچاری لە گرووپێکی تیرۆریستیدا چالاکییان کردووە، سوپای پاسدارانی ئێران ناگرێتەوە.

نێد پرایس لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بڕیاری حکوومەتی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری قەدەغە لەسەر دانی ڤیزا بەو کەسانەی بە ناچاری لە گرووپێکی تیرۆریستیدا چالاکییان کردووە، تایبەتە بە خەڵکی ئەفغانستان و سوپای پاسدارانی ئێران و ئەو کەسانەی ماوەی سەربازییەکەیان لەم هێزەدا بەسەربردووە ناگرێتەوە.

بە گوێرەی بریارێکی نوێی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەوەی ئەمریکا، ئەو کەسانەی بتوانن بیسەلمێنن ئەندامبوونیان لە گرووپێکی تیرۆریستیدا لەڕووی ناچارییەوە بووە و هیچ هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی ئەمریکا دروستناکەن، دەتوانن ڤیزەی ئەمریکا وەربگرن. لەم بریارەدا ئاماژە بە هیچ وڵاتێک نەکرابوو.

 





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad