ZNA - هەولێر
عائد هیلالی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا چوارچێوەی هەماهەنگی ئاراستەی دانووستانەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو یەکلایی دەکاتەوە.
هیلالی دەڵێ، سوێندخواردنی پەرلەمانتارە جێگرەوەکان نەخشەڕێی سیاسی هاوپەیمانەکانی گۆڕی و ژمارەی کورسییەکانی هێزە سیاسییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی زیادیان کرد، ئەمەش وایکرد، پێکهێنانی حکوومەتی نوێ زۆر نزیکببێتەوە.
هەروەها ئاماژەیداوە، دانووستانەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە دوو رۆژی داهاتوودا یەکلایی دەبێتەوە و تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان بەشداری دانووستانەکان دەبن، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک لە پەراوێز بخرێت، چونکە لە دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوبەشی و رێککەوتن و هاوسەنگی دەبێت.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |