English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی بێكاری لەپارێزگای بەغدا ڕاگەیێندرا
2022-06-27 [09:18 AM]

ZNA- هەولێر


پارێزگای بەغدای پایتەختی عێراق ژمارەی بێكارانی لە پارێزگاكە لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا ئەژمار كرد و هاوكات بەربڵاوترین ناوچەی بێكارانی دیاریكرد.

كەریم یوسف بەدری بەڕێوەبەری فەرمانگەی كار و ڕاهێنانی پیشەیی پارێزگای بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: ژمارەی بێكاران لە ساڵی 2021 دا كە لە ناوەندەكانمان لە بەغدا تۆماركراون گەیشتۆتە 69 هەزار و 726 كەس، دەشلێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی بێكاران لە بەغدا گەیشتووەتە 25 هەزار و 600 كەس.

بەدری ئاشكراشیكرد: ناوچە میلییەكان زۆرترین ئامادەكارین بۆ بێكاران بەهۆی دوركەوتنەوە لە خوێندن و چڕی دانیشتوانەوە.

سەبارەت بە میكانیزمی كاركردنی وێستگەكانی كار و ڕاهێنانی پیشەیی، رایگەیاند: 16 سەنتەرمان لە بەغدا هەیەو داواكارییەكی فراوان هەیە بۆ خاوەنكارەكان و بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگ لە خولەكاندا دایاندەنێین و دواتر دەیانهێنیە ناو بواری بازرگانی و سەركردایەتی، دواتر ناوەكان بەرزدەكرێنەوە بۆ وەزارەتی كار بۆ پێدانی قەرز.

ئەو روونیشی كردەوە: فەرمانگەكە گرێبەستی لەگەڵ بانكێكی ناوخۆیی كردووە بە مەبەستی پێدانی قەرز بە داواكارانی كار تا 10 ملیۆن دینار، وتیشی: تیمێك هەیە كە ڕووپێوی بازاڕی كار دەكات بۆ دەستنیشانكردنی پیشە نوێیەكان كە پێویستە.

 





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad