ZNA-هەولێر
یەکێک لەنوێنەرە سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە مەیلێک هەیە لەنێوان پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بۆ پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەیان بەهۆی خواستی کوتلەکان بۆ بەرهەمهێنانی حکومەتی تەوافوقی
عەلی ساعدی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە خواستێک هەیە لە لایەن کوتلەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی تەوافوقی کە باوەڕمان وایە كە حكومەتی تەوافوقی شکستێکی ترسناک و پێشێل کردنی پابەندی چاکسازی لە بارودۆخی سیاسی دەبێت و نامانەوێت بەشێك بین لەو شكستە
ئەم هەواڵە 1339جار خوێندراوەتەوە |