English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان لەگەڵ ڕابەرانی سوید و فینلاندا کۆدەبێتەوە
2022-06-27 [12:27 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئیبراهیم کالین وتی، سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێش کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە مەدرید لەگەڵ ڕابەرانی سوید و فینلاندا کۆدەبێتەوە.

بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، سوید و فینلاند بە فەڕمی داوای ئەندامێتییان کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا. بەڵام تورکیا دژایەتی داواکەیان دەکات و دەڵێت ئەو دوو وڵاتە پشتیوانی لە هێزە چەکدارییە کوردییەکان دەکەن و هەناردەکردنی چەکییان بۆ تورکیا قەدەغە کردووە.

کالین بە کەناڵی هابیرتورکی وت خۆی و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا سیدات ئۆناڵ جارێکی دیکە لە ڕۆژی دووشەممەدا لەگەڵ شاندەکانی سوید و فینلەندادا لە بڕۆکسل کۆدەبنەوە.

گوتی " لەسەر داوای سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ، چوار کۆبوونەوە لەسەر ئاستی ڕابەران ئەنجام دەدرێت و سەرۆکەکەشمان ئامادەی کۆبوونەوەکەی مەدرید دەبێت."

کالین گوتی ئامادەبوونی ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ سوید و فینلەندا و ناتۆ " مانای ئەوە نیە لە هەڵوێستی خۆمان پەشیمان ببینەوە."

گوتیشی تورکیا لەگەڵ سوید و فینلەندا بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەر کۆمەڵێک بابەت ڕێکەوتوون و ئەگەر ڕۆژی دووشەممەش ڕێکبکەون لەسەر ئەو بابەتانە ئەوا لە کۆبوونەوەکەی مەدریددا لە بارودۆخێکی باشتردا دەبن.

گوتی " گفتوگۆکانمان گەیاندۆتە خاڵێکی دیاریکراو، ڕێی تێناچێت ئێمەە لێرەدا بکشێینەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا تورکیا گوتی ئەو نوسراوانەی کە لەلایەن سوید و فینلەنداوە بەدەستی گەیشتووە سەبارەت بە داواکانی تورکیا لەو دوو وڵاتە، زۆر دوور بوون لە پێشبینییەکانەوە و هەر گفتوگۆیەک بکرێت دەبێت سەرەتا تیایدا باس لە نیگەرانییەکانی تورکیا بکرێن.

کالین لە ڕابردووشدا ئاماژەی بەوەداوە کە کۆبوونەوەکەی ناتۆ لە مەدرید دوا وادە نییە بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە داواکانی سوید و فینلەندا بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتییەکە.

 

voa





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad