ZNA. : هەولێر
زەیتی زەیتون یه‌كێكە لەو بەرهەمانەی کە لە پیشەسازیی جوانیدا زۆر بەکار دێت و زۆرترین سوودی ته‌ندروستی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه. سوودە گرنگه‌كانی زەیتی زەیتون بۆ ئافرەتان لە چەند خالێکدا ده‌یان خه‌ینه‌ڕوو. ـ زه‌یتی زه‌یتون به‌هۆی ئه‌وەی ڤیتامینی تێدایه، یارمەتی گەنجکردنەوەی پێست دەدات. ـ کەمبوونەوەی مەترسیی دەرزبوونی ئێسک، زانایان لەسەر ئەو بڕوایەن بەکارهێنانی زەیتی زەیتون دەتوانێ تا ڕادەیەکی زۆر ئەم کێشەیە چارەسەر بکات. ـ ڕێکخستنی کۆلیسترۆڵ. ـ بۆ ڕێگری کردن لە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، زەیتی زەیتوون بەکار بێنن. ـ خواردنی زەیتی زەیتوون تەمەن درێژ دەکات. ـ ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ئازاری سوری مانگانه. ـ ئەگەر ئافرەتان بەهۆی نه‌خه‌وتن توش سه‌ر ئیشه بوون، هه‌ندێك زه‌یتی زه‌یتون بخه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه ئازاری هه‌یه، بۆ ماوه‌ی (5) خولهك مه‌ساجی پێبكە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad