English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌رێگه‌ی خواردنی ته‌ندروسته‌وه‌ كۆنترۆڵی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بكه‌
رێکلام
2022-06-27 [12:15 PM]

ZNA : هەولێر


بوشرا جەبار، پسپۆری خۆراك باس لەو خۆراكانە دەكات كە دەتوانرێت كۆنتڕۆڵی شەكرەی پێ بكرێت ئەوانیش بریتین لە: - نان: نانی گەنم بگۆڕە بە نانی جۆ و لەگەڵ ژەمەكاندا بە قەدەر لەپی دەستت نان بخۆ. - شلە: ئێواران هەمیشە دەتوانی جگە لە شلەی قەیسی شلەكانی دیكە بخۆیت وەكو پاقلەمەنیەكان و سەوزەواتەكان. - خواردنە شیرینیەكانت بگۆڕە بۆ زەلاتە: لەباتی ئەوەی شیرینیەمەنیەكان و كێك بخۆیت لە رۆژەكەدا 5 ژەم زەڵاتە بخۆ یاخوود 3 ژەم زەڵاتە و 2 ژەم میوە. - خواردنە چەورەكان: هەمیشە خواردنە چەورەكان كێشە بۆ هەموو كەسێك دروست دەكەن بە تایبەتیش بۆ ئەوانەی شەكرەیان هەیە پێویستە ڕۆن لە خواردنەكانیاندا نەبێـت یاخوود ئەگەر هەبوو بە ڕێژەیەكی زۆر كەم بێـت و ڕۆنی ڕووەكی بێت وەكو ڕۆنی زەیتوون و كونجی و ...هتد. - خواردنە نیشاستەكان: وەكو نان و برنج و ساوەر واباشە كەپەكەكەیان پێوە بێت واتە كاتێك دەهاڕدرێت ئەو چەڵتەكە یاخوود ئەو بەرگەی لێنەبێتەوە تاوەكو نەبێتە هۆی كێشی زیادی لەش. - نانی بەیانیان: تەنها ماست و چا نانی بەیانی نی یە بەڵكو دەبێت نانی بەیانی دەوڵەمەند بكەیت بە پرۆتینی وەكو پاقلەمەنیەكان و گۆشت و زەڵاتە كە بەداخەوە لێرە ئەو خواردنانە تەنها لە جەژندا دەخورێت. میوە: هەرگیز نابێت میوە لە شەودا بخورێت بەڵكو لە چێشتهەنگاو و عەسراندا باشترین كاتە بەداخەوە لەمەشدا ئێمە پەیڕەوی ناكەین. میوەكانی وەكو شووتی و قەیسی ومۆز و ئەوانەی شەكریان زۆر تێدایە پارچەیەكی بچووك بخورێت و میوەی دیكەی لەگەڵدا نەخورێت. - شەكر: شەكری سپی هەرگیز مەخۆن لە جیاتی ئەوە پارچەیەك لە دەنكێك خورما بە چاوە بخۆ یان تووی ووشك،خواردنی نەبات و كشمیش و مێوژ لە جیاتی شەكر هەڵەیە چونكە ئەوانیش گلوكۆزیان تێدایە. - گۆشت و مریشك: هەمیشە یا بكولێت یا ببرژێت و دەتوانی ڕۆژی جارێك بخورێت بەڵام بەمەرجێك ڕۆنی تێدا بەكار نەیەت. - برنج: برنج كەخواردنی ئێوارانی زۆربەمانە بیگۆڕە بۆ سوپی سەوزەوات و بەبێ نان بیخۆ. - دارچینی: دەتوانیت دارچینی لەگەڵ هەموو خۆراكێكدا بخۆیت تا شەكرەكەت كۆنترۆڵ ببێت و كێشیشت لاواز بكات. - خواردنەوە گازی و شەربەتەكان: لە جیاتی ئەم خواردنەوانە دۆ و ماستاو بخۆرەوە و بەدوربە لە بەرزبوونەوەی شەكرە.





ئەم هەواڵە 2017جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad