English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی کەڵەشاخ
رێکلام
2022-06-27 [01:53 AM]

هەولێر : ZNA


یەکێک لەگرنگترین سوودەکانی کەڵەشاخ بریتییە لە کەمکردنەوەی ئازار و، یارمەتیدان بۆ ڕزگاربوون لەئێشی ماسولکەکان و زیادکردنی حەسانەوە، هەروەها کەڵەشاخ لەوانەیە یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشیانەی خوارەوە بدات: پشتێنەی ئاگرەکە. ∙ئیفلیجی دەمووچاو. ∙کۆخە وهەناسە تەنگی. ∙زیپکە. ∙داخوڕانی کڕکڕاگە. بە دڵنیاییەوە، خوێندنی زیاتر هێشتا پێویستە بۆ سەلماندنی ئەمە. چەند تێبینیەک دەربارەی ئەنجام دانی کەڵەشاخ : لێرەدا هەندێک ئاگادارکردنەوە هەیە بۆ یارمەتیدان لە خۆلادان لە زیانەکانی کەڵەشاخ: ∙کەڵەشاخ بۆ منداڵانی خوار تەمەن 4 ساڵ پەسەند نییە، هەروەها ئەکرێت کەڵەشاخ بۆ منداڵە بەتەمەنەکان بکرێت بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر کورت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و زیانەکانی کەڵەشاخ. ئاگاداربە لە کاتی کەڵەشاخ کردن بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەر وەر دەگرن بۆ دژە مەیین ، ئەوەش لە ترسی کێشەی خوێنبەربوون. پێست دەبێت تەندروست بێت کاتێک کەڵەشاخ ئەنجام دەدرێت، نابێت ئەنجام بدرێت لەکاتی سووتان، بەرکەوتنی تیشکی خۆر یان ڕووشاندن یان برینی کراوە یان شکان. ئافرەتانی دووگیان دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەدەوروبەری ناوچەی سک یان خوارەوەی پشت. ∙ باشتر وایە بۆ ئافرەتان لەماوەی سوڕی مانگانەدا دوور بکەونەوە لەئەنجام دانی کەڵەشاخ. قەدەغەیە کە کەڵەشاخ ئەنجام بدرێت کاتێک تووشی هەندێک نەخۆشی دەبیت، لەوانە: نەخۆشیەکانی خوێنبەربوون، وەک هیمۆفیلیا یان ئەنیمیای تیژ. ∙هەندێک لەنەخۆشیە شێرپەنجەییەکان. ∙توشبوون بەنەخۆشی سیل. ئەگەر تووشی جەڵتە هاتبێتیت بۆماوەی 6مانگ پێش ئەنجام دانی کەڵەشاخ.





ئەم هەواڵە 2053جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad