هەولێر : ZNA
زەنجەفیل یەکێکە لە بەهارەتەکان کە جگە لە تام و چێژەکەی چەندین سوودی گرنگی هەیە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییەکان. ماڵپەڕی "العربیة" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی زەنجەفیل کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن: زەنجەفیل یارمەتی چارەسەرکردنی دڵتێکەڵهاتن دەدات، و هەروەها ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە کەمدەکاتەوە. بەهۆی نەهێشتنی هەوکردنەوە چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان و چەندان لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە ئەنجام دراوە، و ڕێژەی کۆلیسترۆل لە خوێندا ڕێک دەخات. یارمەتی پاراستن دەدات لە توشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن، و هاندەرێکی باشە بۆ ئارەقکردنەوە کە کونیلەکانی پێست دەکاتەوە و ماددە زیانبەخشەکان دەکاتە دەرەوە. یەکێک لە باشترین چارەسەرەکانە بۆ هەڵامەت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad