ZNA – هەولێر
عەلی ساعدی نوێنەری سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک سەربەخۆ دەست لەکارکێشانەوەیان دەکەن.
ئەم نوێنەرانە بە هۆی پێشهاتە سیاسییەکان و خواستی کوتلە سیاسییەکان بۆ دروستکردنى حکومەتێک بە بەشداری هەمووان و پەراوێزخستنی رۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەست لەکار دەکێشنەوە.
ساعدی، گوتی، پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییە دەبێتە هۆی ئەوەی حکومەتێکی هاوشێوەی حکومەتەکانی پێشوو دروست بکرێت، ئەم حکومەتەش شکست دەهێنێت و بەڵێنەکان بۆ چاکسازی لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێدانی رۆڵ بە ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی پێشێل دەکات.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |